ڕەنگی سور کە ڕەنگی خۆشەویستیە و ڕەنگەێکە کە زوو دەچێتە دڵەوە بەهان شیوە ئەو خواردنانەی کە ڕەنگیان سورە بۆ جەستە بە سودن وەک ئەمانەی خوارەوە.
١- گێلاس: یەیکە لە میوە تام خۆشەکان و لەهەمان کاتدا مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە و بۆ نەخۆشی شێرپەنجە کاریگەرە، یەکێکە لەو میوانەی کە دوای خواردنی جەستە هێور دەکەنەوە و سودێکی زۆری بۆ ئازاری جیاوازی جەستە هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، ڕێژەی شەکری جەستە ڕێک دەخات،
وە میوەی گێلاس خاوەنی بڕێکی زۆر ڤیتامین (c) و ڕیشاڵی تێدایە کە هاوکاری جەستە دەبێت لە بەرزکردنەوەی بەرگری لەش.
٢- توو : یەکێکە لەو میوانەی کە لەوەرزی پایزدا دەردەکەوێت و کە بۆ تەندروستی زۆر بە سودە بڕێکی زۆر ڤیتامت (C) و ڕیشاڵی تێدایە لەگەڵ بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسان، لە زۆربەی توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ڕیگرێکی باش دەبێت لەبەردەم نەخۆشی شێرپەنجەدا، هاوکار دەبێت لە نەهێڵانی بەکتریا لە دیوارەکانی میزەڕۆ و ڕیخۆڵەدا.
٣- چەوەنەر: ڕەنگە سورە خوێنیەکەی وا دەکات کە چەوەنەر پڕبێت لە ترشی فلۆریک و مادەی ڕیشاڵی، وە ماددەی بیتانینی تێدایە و هاوکاری سیستمی بەرگی جەستە دەکات و بەرزی دەکاتەوە، وە خۆراکێکی پڕ وەزەیە و ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە، بۆ ئەو کەسانەش بەسودە کە لاوازی سێکسیان هەیە.
٤- بیبەری سور: بوونی مادەی (کابسایسین) لە ناو بینەری سوردا کە مادەیەکی دژە ئۆکسانە و یارمەتی خوێنبەرەکانی مرۆڤ دەدات کە دوربکەونەوە لە گیران و تەسک بوونەوە، لەهەمان کاتدا بیبنەری سور یارمەتیدەردەبێت لە سوتاندی چەوری زیدا لە جەستەداو یارمەتی دەری مێشک دەبێت لە کاتی بیکردنەوەدا و هاوکار دەبێت لە فڕیدانی مادە ژەهیراویە زانبەخشەکانی جەستە.
٥- تەماتە: بڕێکی زۆر ڤیتامین (A و C) تێدایە لەگەڵ ڕیشاڵەکانی پۆتاسیۆم و بونی مادەی لیکۆبین لەناو تەماتەی سوردا هاوکار دەبێت لە کردری دژە ئۆکسان لە جەستەدا، هاوکارێکی باش دەبێت لە هێڵانەوەی پێستی مرۆڤ بە گەنجی و لەهەمان کتدا، بە گژ شێرپەنجەدا دەچێتەوە و هاوکاری دڵ دەبیت تا بە چالاکتر بمێنێتەوە، هەروەهابوونی (لیکۆبین) هاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی چەوری زیانبەخش لە جەستەدا.
دواڕۆژ

0 comments :
Post a Comment